تیمی بەرگریی شارستانی و هێزە ئەمنییەکان لە دەڤەری بارزان گەڕانێکی بەرفراوانیان بۆ دۆزینەوەی هاووڵاتییەک دەست پێكرد کە دوای ماسیگرتن بێسەروشوێن بووە.
ئەمڕۆ سهرچاوهیهكی ئاگادار به پایتهخت میدیای ڕاگهیاند، حەسەن بابەکر خانۆ، خەڵکی گوندی کانیەلینجییە و لە دوێنێوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسییەوە نییە.
بهپێی زانیارییهكان، ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی ماسیگرتن چووەتە سەر ڕووباری چامە، بەڵام بۆ ماڵەوە نەگەڕاوەتەوە و ئەمەش نیگەرانیی لای خێزانەکەی دروست کردووە.
تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە زێ، شێروان مەزن و مێرگەسۆر بە هاوکاریی خەڵکی ناوچەکە سەرقاڵی پشکنینی ڕووبارەکە و دەوروبەرین.
هێزە ئەمنییەکان داوا لە هاووڵاتییان دەکەن هەر زانیارییەکیان لەبارەی ئەم کەسەوە هەیە، لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار بکەنەوە.