پارێزگاری هەولێر ئیدانەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر هاندەرانی هەولێری کرد ڕەفتارەكهی بە ناڕەوا وهسف كرد.
ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ پارێزگاری بەغدا هەماهەنگی دەکات بۆ ئەوەی لێژنەی لێکۆڵینەوە دروست بکرێت.
جەختی کردەوە کە دەبێت هێرشبەران ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە چونکە ئەم ڕەفتارە دوور بووە لە هەموو گیانێکی وەرزشی.
دوێنێ شهو نێچیرڤان نووری، پەیامنێری وهرزشی پایتەخت میدیا لە بەغدا ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان بە کارەبا هێرشیان کردووەتە سەر هاندەران و تیمی ڕۆژنامەوانی پایتهخت، بەشێک لە کەلوپەلە ڕۆژنامەوانییەکانیان شکێندراون و پارە و کەلوپەلی هاندەرانیش دزراون.
بەپێی زانیارییەکانی پایتەخت میدیا تەواوی ئەو پاسانەی بۆ هاندەران دابین کرابوون جامەکانیان شکێندراون و زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
ئەم ئاڵۆزییانە دوای یاریی نێوان هەولێر و شورتە هات کە دوێنێ لە شاری بهغدا بەڕێوەچوو و بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایی هات.