سبەی یەکشەممە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردن و یەکەم ڕۆژی پرسەی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی لە ناوچەی بارزان ئەنجام دەدرێت.

 

ئەمڕۆ بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاگادارییەکی بۆ جەماوەری کوردستان بڵاو کردەوە. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە 7 و 8ی ئەیلوول، پرسەکە لە شارۆچکەی پیرمام بەڕێوە دەچێت.

 

عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی برای گەورەی بنەماڵەی بارزانییە و ڕۆژی هەینی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد، ناوبراو نەوەی ڕێبەری ئایینی و نیشتمانیی کورد شێخ عەبدولسەلام بارزانی بوو.