بەپێی نوێترین ئامارەکان، لە دوای ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەدەوە تا ئێستا، زیاتر لە 1 ملیۆن و 700 هەزار پەنابەری سووری لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ زێدی خۆیان گەڕاونەتەوە.

 

کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە مانگی کانوونی دووەمی 2024ـەوە تاوەکو 3ی ئەیلوولی 2026، 1 ملیۆن و 795 هەزار و 641 پەنابەری سووری گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.

 

ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوە دەردەخەن کە 718 هەزار و 611 پەنابەر لە لوبنان، 704 هەزار و 378 پەنابەر لە تورکیا و 296 هەزار و 156 پەنابەر لە ئوردنەوە گەڕاونەتەوە.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، جگە لە پەنابەرانی دەرەوە، زیاتر لە 2 ملیۆن ئاوارەی ناوخۆیی بۆ ناوچە ڕەسەنەکانی خۆیان لە ناو سووریادا گەڕاونەتەوە.

 

هاوکات ئەم شەپۆلی گەڕانەوەیە دوای ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد دێت؛ کۆچبەران لە کاتی گەڕانەوەیاندا لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە چاودێری دەکرێن و هاوکاریی پێویستیان پێشکەش دەکرێت.