ئاستی سزای دزەپێکردنی زانیاری لە پنتاگۆن گەیشتە بەکارهێنانی ئامێری ئاشکراکردنی درۆ بۆ بەرپرسە باڵاکانی سوپا.
ئەمڕۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە، نزیکەی 50 ئەفسەر و فەرمانبەری دەستەی ئەرکانی هاوبەشی ئەمریکا فەرمانیان پێ دراوە بخرێنە ژێر تاقیکردنەوەی ئامێری ئاشکراکردنی درۆ.
ڕۆژناكهكه نووسیویهتی، ئەم بڕیارە دوای ئەوە هاتووه کە زانیاریی هەستیار دەربارەی دۆخی کۆگاکانی چەک و مووشەکە بەرگرییەکانی پاتریۆت بۆ میدیاکان دزەی کرد.
بهپێی زانیارییهكان، تاقیکردنەوەکان هەم کارمەندە سەربازییەکان و هەم فەرمانبەرە شارستانییەکانی گرتووەتەوە و لێکۆڵینەوەی تووندیان لەگەڵ کراوە.