وەزارەتی پەروەردەی بڕیاری دا ڕۆژی سێشەممە، یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمیی مامۆستایان بێت بۆ ساڵی نوێی خوێندن.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرمانێکی وەزاریدا بڕیاری دا، ڕۆژی سێشەممە، 1ی ئەیلوولی 2026، یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونی مامۆستایان دەبێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی.
فەرمانەکە، لە ڕێککەوتی 30ی ئابی 2026 دەرچووە و واژووی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی لەسەرە، ئەم بڕیارە تایبەتە بە دەستپێکی دەوامی مامۆستایان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی(2026 - 2027).