ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ڕەتی دەکەنەوە گرژی و ناکۆکییەکان لەگەڵ ئێران بە 'جەنگ' وەسف بکەن و بە شتێکی بچووک ناوی دەبەن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ لە کۆشکی سپی لە وەسفکردنی جەنگەکەیان لەگەڵ ئێران بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "من بە جەنگ ناوی نابەم، بەڵکو تەنیا ناکۆکی سەربازییە، چونکە شتێکی بچووکە و بۆ ئێمە پاتاتەیە!"
ترەمپ جەختی لە گرینگی سەرکەوتنی ئەمریکا لە جەنگەکە کردەوە و بە ڕۆژنامەنووسانی گووت: " ناکۆکییەکە پچڕ پچڕە، گرینگ نییە چۆن ناوی دەهێنین، ئەوەی گرینگە ئەو سەرکەوتنە گەورەیە کە بەدەستمان هێناوە."
دوێنێش جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشی سپی ڕەتی کردەوە وشەی 'جەنگ' بۆ وەسفکردنی گرژییەکان لەگەڵ ئێران بەکاربهێنێت و گووتی: "بە جەنگ وەسفی ناکەم، چونکە لە ئێستادا هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەک لە ئارادا نییە، قۆناغە تووندەکەی جەنگ ماوەیەکی زۆرە کۆتایی هاتووە."
لەم چەند ڕۆژەی دواییدا ئیدارەی ترەمپ هەوڵی کەمکردنەوەی تووندی جەنگەکە لەگەڵ ئێران دەدەن، کە ماوەی زیاتر لە 6 مانگی خایاندووە و تێیدا 18 سەربازی ئەمریکی کوژران و 800 دیکەش بریندار بوون.