دەستەی کارگێڕیی یانەی وەرزشی هەولێر ناڕەزایەتییەکی تووندی بەرامبەر هێرشکردنە سەر هاندەرانی لە شاری بەغدا دەربڕی.
ئەمڕۆ یانەی هەولێر لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند، دوای کۆتاییهاتنی یاریی نێوان هەولێر و شورتە هێرش کراوەتە سەر هاندەرانیان. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کۆمەڵێک لە هاندەرانی یانەی شورتە هێرشیان کردووەتە سەر پاسی گواستنەوەی هاندەرانی هەولێر.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەم هێرشە بووەتە هۆی برینداربوونی ژمارەیەک لە هاندەرانی هەولێر و زیانگەیاندن بە پاسەکانیان. یانەی هەولێر ئەم هێرشه بە ترسنۆکانە ناو دەبات و داوا دەکات وەرزش لە ناو چوارچێوەی یاسادا بمێنێتەوە.
دەستەی کارگێڕیی یانەکە داوای لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و دەزگا ئەمنییەکان کرد لێکۆڵینەوەی جدی ئەنجام بدەن، هەروەها داوا کراوە کامێراکانی چاودێری بپشکنرێن بۆ ئەوەی بکەرانی ئەم هێرشە ڕاپێچی بەردەم یاسا بکرێن.
له كۆتاییدا یانەی هەولێر جەختی کردووەتەوە کە نابێت جیاوازیی ڕەنگ و یانە ببێتە هۆی خستنە مەترسیی ژیانی وەرزشوانان.
دوێنێ شه‌و یاریی نێوان هەولێر و شوڕتە لەم یارییەكانی گەڕی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق له شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو و له كۆتاییدا یارییه‌كه بێ هیچ گۆڵێک كۆتایی هات.
دوای یارییه‌كه نێچیرڤان نووری، په‌یامنێری وه‌رزشی پایته‌خت میدیا ڕایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان به كاره‌با هێرشییان كرده سه‌ر هانده‌ران و تیمی پایته‌خت له‌به‌رده‌م یاریگا و به‌شێک له كه‌لوپه‌له ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی پایته‌ختیش شكێندران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌واوی ئه‌و پاسانه‌ی كه له‌لایه‌ن پایته‌خت میدیاوه بۆ هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر دابین كرابوون، جامه‌كانیان شكێندران و جیا له‌وه‌ش ژماره‌یه‌کی زۆر له هانده‌ران له‌لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌ی شورته و له ئه‌نجامی ئاڵۆزییه‌كه‌وه بریندار كران.