سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەبووزەبی پایتەختی ئیمارات.
ئەمڕۆ سێشەممە نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی گەیشتووەتە میرنیشینی عەرەبی یەکگرتوو بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ و به‌رهه‌مدار.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕیاره مەسرور بارزانی لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان. سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات کۆببێتەوە، ئامانجی سەردانەکە پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی نێوان هەولێر و ئەبووزەبییە.
ئیمارات و هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی توندوتۆڵی مێژووییان هەیە و لە چەندین بواری وەبەرهێناندا پێکەوە کار دەکەن.