لێژنەی داراییی پەرلەمانی عێراق جێگیرکردنی گرێبەستەکان لە بودجەی 2027 و هەوڵدان بۆ پەسەندکردنی پلەی نوێی مووچەی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (واع) بڵاوی کردەوە، وەزارەتی دارایی و سەرۆکایەتیی پەرلەمان ڕەزامەندییان لەسەر داواکاریی فەرمانبەرانی گرێبەست داوە.
محەممەد ئەبوو عەیس، ئەندامی لێژنەی دارایی ئاشکرای کرد کە سەرجەم گرێبەستەکانی وەزارەتەکان بەتایبەت وەزارەتی پەروەردە لە بودجەی 2027 دەکرێن بە هەمیشەیی.
هەروەها باس لەوە کراوە کە شایستە دارایییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە لە ناو یاسای بودجەدا جێگیر دهكرێت.
سەبارەت بە پلەی نوێی مووچە، وەزیری دارایی ئاماژەی بەوە کردووە کە یاساکە لەگەڵ 34 یاسای تر دژە، بۆیە پێشنیارێک بۆ زیادکردنی مووچەی کەمدەرامەتەکان وەک چارەسەرێکی کاتی خراوەتە ڕوو.
پەرلەمان نووسراوی فەرمیی بۆ سەرۆکوەزیران ناردووە تاوەکوو یاسای پلەی مووچە دوای لێکۆڵینەوە بنێرێت بۆ پەرلەمان بە مەبەستی دە نگدان لەسەری.
ساڵانە هەزاران فەرمانبەری گرێبەست لە عێراق بۆ داواکردنی مافەکانیان و بوون بە هەمیشەیی خۆپێشاندان دە کەن و ئەم هەنگاوە بە وەڵامێکی ئەرێنی دادەنرێت.