بەرێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومره‌ ئاگادارییەکی بەپەلەی بۆ 1,600 پێشکەشکاری حەج بڵاو کردەوە.

 

ئەمڕۆ کاروان ستونی، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومره‌ی كوردستان ڕایگەیاند، زیاتر لە 1,600 پێشکەشکار نامەی ئاگادارکردنەوەیان بۆ نێردراوە، بەڵام وەڵامیان نەداوەتەوە. ئەم نامانە بۆ ئاگادارکردنەوەی پێشکەشکاران بووە تاوەکو کەم و کوڕیی ناو فۆرمەکانیان چاک بکەن.

 

گوتەبێژی حەج و عومرە داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە ڕێگەی ئەکاونتەکانیان لە (KRDPass) سەیری فۆرمەکانیان بکەنەوە. ده‌شڵێت: "ئەو کەسانەی نامەیان بۆ گەڕاوەتەوە و گۆڕانکاری لە فۆرمەکانیاندا ناکەن، ناویان ناچێتە ناو تیروپشکی ئەمساڵەوە."

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، پێویستە پێشکەشکاران لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پێداچوونەوە بە فۆرمەکانیاندا بکەن تا لە پڕۆسەی حەج بێبەش نەبن.