پڕۆسەی دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی بۆ ماوەیەکی کاتی ڕادهگیرێت و هۆكارهكهیشی ئاشكرا دهكرێت.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، لە 2ی ئەیلوولی 2026ەوە وەرگرتنی مامەڵەی نوێ بۆ دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی دەوەستێت.
بهپێی ئاگادارییهكه، ئەم بڕیارە بە مەبەستی دووبارە ڕێکخستنەوەی پڕۆسەی دروستکردنی کارتەکان دراوە. لەم ماوەیەدا تەنیا ئەو هاووڵاتییانە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن کە پێشتر مامەڵەیان لێ وەرگیراوە و کارتەکانیان ئامادەیە.
له كۆتاییدا نەوت و کانزاکانی هەولێر دهڵێت: "وەرگرتنەوەی کارتەکان بەپێی ئەو کات و خشتەیەیە کە پێشتر بۆ هاووڵاتییان دیاری کراوە."