دوای 30 ساڵ لە مەتەڵی کوژرانی ئەستێرەی ڕاپ توپاک شاکوور، دواجار دادگای لاس ڤێگاس بکوژی سەرەکیی کەیسەکەی سزادا.
ئهمڕۆ میدیاكانی ئهمریكا ڕایانگهیاند، دەستەی سوێندخۆرانی دادگای لاس ڤێگاس، دوانی دەیڤس 'کێفی' بە تاوانی کوشتنی پلە یەک لە کەیسی تیرۆرکردنی توپاک شاکوور لە ساڵی 1996 سزادا.
داواکاری گشتی لە کۆتا دانیشتنی دادگادا ئاشكرای كرد، کێفی دی فەرمانی هێرشەکەی داوە و چەکەکەی بۆ بکوژەکە دابین کردووە بۆ ئەوەی تۆڵەی شەڕێکی پێشتر بکەنەوە. بەڵگە سەرەکییەکانی دادگا دژی ئەو تۆمەتبارە تەمەن 63 ساڵە، دانپێدانانەکانی خۆی بوون لە کتێبی یاداشتەکانیدا کە لە ساڵی 2019 بڵاوی کردبوونەوە.
بڕیارە لە 13ی تشرینی یەکەمی داهاتوو دادگا سزای کۆتایی زیندانیی هەتاهەتایی یان سزای توندتر بەسەر کێفی دی-دا بسەپێنێت.
توپاک شاکوور لە 7ی ئەیلوولی 1996 لە لاس ڤێگاس تەقەی لێ کرا و دوای 6 ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، لە تەمەنی 25 ساڵیدا گیانی لەدەست دا، یەکێک بوو لە کاریگەرترین ڕاپەر و شاعیر و ئەکتەرەکانی ئەمریکا لە دەیەی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا و تا ئێستاش وەک ئەستێرەیەکی گەورەی مۆسیقای هیپ هۆپ لە سەرانسەری جیهاندا هەژمار دەکرێت.