زانکۆی سلێمانی بڕیاری دا ڕۆژی شەممە 19ی ئەیلوولی 2026 یەکەم ڕۆژی دەوامی ساڵی نوێی خوێندن بێت.

 

ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، هەموو ئامادەکارییە ئیدارییەکان و بەشە ناوخۆییەکان بۆ پێشوازیکردن لە مامۆستایان و خوێندکاران تەواو کراون.

 

ئه‌و زانكۆیه‌ داوا لە قوتابییان دەکات لەو وادەیەدا بەپێی خشتەی دیاریکراو لە کۆلێژەکانیان ئامادە بن.

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027 لە هەموو بەش و کۆلێژەکانی زانکۆی سلێمانی له‌ واده‌ی ڕاگه‌یه‌ندراو دەست پێدەکات.