دوو تۆمەتباری داواکراوی دادگا کە خەڵکی پارێزگای دهۆکن، دوای هەڵاتنییان بۆ سلێمانی، لهلایهن پۆلیسی دهۆكهوه و بە هەماهەنگی و هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دهستگیركران.
ئهمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، دوو تۆمەتبار کە خەڵکی دهۆکن و بۆ سلێمانی هەڵاتبوون، بە هاوکاریی پۆلیسی سلێمانی دەستگیر کراون. پۆلیس لەمبارەیەوە دهڵێت: "ئەم دوو کەسە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بێڕێزییان بە خەڵک و دامودەزگاکانی حکومەت کردووە."
بهپێی بڵاو كراوهیهكی پۆلیسی دهۆک، دادگای شارهكه فەرمانی گرتنی بۆ دەرکردبوون و دوای دەستگیرکردنیان لە سلێمانی، بۆ دهۆک ڕەوانە کرانەوە. ئێستا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و بەپێی ماددەی 2ی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دادگایی دەکرێن.