دوو هاووڵاتی لە هەڵەبجە بەهۆی ده‌ستكاریكردنی كه‌لوپه‌لی جەنگی گیانیان لەدەست دا.
ئەمڕۆ گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە به پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئەو دوو کەسە سەرقاڵی دەستکاریکردنی گوللە هاوەن یان گوللە تۆپ بوون و لەپڕ پێیاندا تەقیوەتەوە.
پۆلیسی شاره‌كه بۆ پایته‌خت ئاماژەی بەوە دا، هەردوو هاووڵاتییەکە دەستبەجێ گیانیان لەدەست داوە و ڕووداوه‌كه له‌نێو ماڵێكدا بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی پایته‌خت میدیا، قوربانی یه‌كه‌م ناوی نه‌وزاد مارف‌و و قوربانی دووه‌می ڕووداوه‌كه ناوی سه‌رهه‌نگ كه‌بیر ئێناخییه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان بۆ زانینی وردەکاریی زیاتر دەست پێکردووە، هه‌روه‌ها تەرمی قوربانییەکان ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی شارەکە ده‌كرێن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پارێزگای هەڵەبجە لە 16ی ئازاری 1988 كیمیا بارانكرا و به‌م هۆیه‌وه‌ش یەکێکە لەو ناوچانەی كه‌لوپه‌ل و ته‌قه‌مه‌نی جه‌نگی و پاشماوەیەکی زۆری مینی لێ جێماوە.