پۆلیسی ئیستەنبوڵ دەستی بەسەر 14 هەزار ڤیدیۆی نەشیاوی ژنان گرت کە لە سەنتەرێکی جوانکاری بە نهێنی تۆمار کرابوون.
ئەمڕۆ میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، دوای ئه‌وه‌ی 4 ئافرەت سکاڵایان له‌سه‌ر سه‌نته‌رێكی جوانكاری ژناندا تۆمار کرد پۆلیس هەڵی کوتاوەتە سەر سه‌نته‌ره‌كه لە ناوچەی باکرکۆی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هۆكاری سكاڵاكان په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌بووه كه ئه‌و ئافره‌تانه ڤیدیۆی هەستیاری خۆیان لە کەناڵە نەشیاوەکانی ئینتەرنێت بینیوه. تیمەکانی پۆلیسیش چەندین کامێرای نهێنییان دۆزیوەتەوە کە لەنێو ئامێری فێنککەرەوەی ساختەدا لە ژوورەکانی خۆگۆڕین شاردرابوونەوە.
خاوەنی سەنتەرەکە هەوڵی دابوو ئامێرەکان لە کۆگاکاندا بشارێتەوە، بەڵام پۆلیس دەستی بەسەردا گرتن، دادگا بڕیاری زیندانیکردنی بۆ فاتمە ئۆزچڵشکان خاوەن سەنتەرەکە و ئەو ئەندازیارە دەرکرد کە سیستمەکەی داناوە.