دوو هاووڵاتی لە گەڕەکی کانی مارانی شاری هەڵەبجە بەهۆی تەقینەوەی گوللە تۆپێکەوە گیانیان لەدەست دا.
ئه‌مڕۆ ڕائدی پۆلیس ئاکام قوتبەدین، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، تیمەکانی بەڵگەی تاوان و ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، تەقینەوەکە لە ناو خانوویەکدا و لە کاتی دەستکاریکردنی گوللە تۆپەکەدا ڕووی داوە.
به‌پێی بڵاو كراوه‌یه‌كی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، هەردوو قوربانییەکە بە ناوەکانی نەوزاد مارف ساڵح، لەدایکبووی 1984 و سەرهەنگ کەبیر ئەمین، لەدایکبووی 1990 ناسراونەتەوە. پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەی وردیان بۆ زانینی وردەکاریی زیاتر لەسەر ڕووداوەکە دەست پێ کردووە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌رمی قوربانییه‌كان دوای توێكاری پزیشكی دادی هه‌ڵه‌بجه له مزگه‌وت نوێژی له‌سه‌ر كراوه و بڕیاره كه‌مێكی دیكه له گۆڕستانێكی شاره‌كه‌دا سپارده‌ی خاک بكرێن.