داتاکانی بانکی ناوەندی عێراق دەریان خستووە، قەرزی ناوخۆیی لە عێراق تا کۆتایی نیوەی یەکەمی ئەمساڵ بۆ زیاتر لە 106 ترلیۆن دینار بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەی داتاکان کە بانکی ناوەندی عێراق بڵاویکردووەتەوە، قەرزی گشتی ناوخۆیی عێراق تا کۆتایی نیوەی یەکەمی ئەمساڵ گەیشتووەتە نزیکەی 106.072 ترلیۆن دینار، لە کاتێکدا لە کۆتایی مانگی ئایاردا نزیکەی 103 ترلیۆن دینار بووە، واتە تەنها لەماوەی یەک مانگدا 2.893 ترلیۆن دینار زیادیکردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، زیادبوونی قەرزی ناوخۆیی عێراق بۆ جیاوازی و کورتهێنانی نێوان داهاتی گشتیی وڵات کە 33.747 تریلیۆن دینارە لە بەرامبەر خەرجیی گشتی کە 46.697 تریلیۆن دینارە، بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەش حکومەت پەنای بردووەتە بەر قەرزی ناوخۆیی.