دۆخی خانەقین بەرەو ئاڵۆزییەکی مەترسیدار دەچێت و هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەڵمەتێکی فراوانی دەستگیرکردنیان دژی چالاکوانان و بەرپرسانی کورد دەست پێکردووە.
ئەمڕۆ دەزگای هەواڵگری عێراق گەنجێکی کاسبکاری بە ناوی ڕێبین ئاسنگەر دەستگیر کردووە، تەنیا بەهۆی ئەوەی تابلۆی دوکانەکەی بۆ زمانی کوردی گۆڕیوە.
سهرچاوهیهکی ئاگادار به پایتهختی ڕاگهیاند، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نزیکەی 30 کەس دەرچووە کە ناوی کاسبکار، چالاکوان و بەرپرسی حزبییان تێدایە، ئەمەش وای کردووە خۆپێشاندانەکەی خانەقین بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت.
بهپێی زانیارییهكانی پایتهخت میدیا، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەکبەر حەیدەر خان، بەرپرسی لقی 15ی پارتی و کاروان یاروەیس، بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە خانەقین دەرچووە.
ئەم هەڵمەتە دوای ئەوە دێت کە دوێنێ حزبە کوردستانییەکان بەیەکەوە بڕیاریان دا ڕێگری لە گۆڕینی دیمۆگرافیای شارەکە بکەن.