فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا ئاماری چالاکییە ئەمنییەکانی مانگی ئابی ڕاگەیاند و دەستی بەسەر دەیان پاسپۆرت و سەدان کارتی بانکیی قاچاخدا گرت.
ئەمڕۆ فەرماندەیی هاوبەشی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا ڕایگەیاند، لە ماوەی نێوان 10 تا 29ی ئابی ئەمساڵ، ژمارەیەک تۆمەتباریان بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر و سەرپێچیی یاسایی دەستگیر کردووە.
لە چالاکییەکاندا دەست بەسەر 284 کارتی ماستەرکارد، 32 پاسپۆرت، 23 تابلۆی ئۆتۆمبێل، 16 مۆر و 7 درۆنی بێ مۆڵەتدا گیراوە.
له كۆكتاییدا ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا ئاماژهی بهوهش كردووه، بڕێک چەک و تەقەمەنی و ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل بەهۆی سەرپێچیی یاساوە دەستیان بەسەردا گیراوە.