لافاوێکی بەهێز و لەناکاو پارکێکی نیشتمانیی لە ئەمریکا داپۆشی، بەو هۆیەشەوە زیاتر لە 20 کەس بێسەروشوێن بوون و زیاتر لە 60 کەسی تریش ڕزگار کران.
ئهمڕۆ دەستەی پارکە نیشتمانییەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، تیمەکان لە گەڕان بەدوای ئەو 20 کەسەدا بەردەوامن کە لە ئەنجامی لافاوێکی بەهێز لە پارکی نیشتمانیی 'گراند کانیۆن' لە ویلایەتی ئەریزۆنادا بێسەروشوێن بوون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی دەستەکە، داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت هەر زانیارییەکیان لەبارەی ئەو بێسەروشوێنانە هەیە، لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار بکەنەوە؛ پێشتریش توانرا 62 کەس لە ناوچەکە ڕزگار بکرێن و بۆ شوێنێکی سەلامەت بگوازرێنەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، لافاوەکە زۆربەی ئەو پردانەی ڕووخاندووە کە بۆ پەڕینەوەی هاووڵاتیان و گەشتیاران بەکاردەهاتن، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی چەندین چاڵ و گۆڕانکاریی لە سروشتی ناوچەکەدا.
دەسەڵاتداران هۆشداری دەدەن کە هێشتا مەترسییەکە ماوە و ئەگەری شەپۆلێکی نوێی بارانبارین، ڕۆچوونی زەوی و داڕمانی بەرد لە ناوچەکەدا هەیە؛ هەربۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکرێت بە هیچ شێوەیەک سەردانی ئەو شوێنانە نەکەن.