شەپۆلێکی فێنک ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و کۆتایی بە شەپۆلی گەرما دەهێنێت. پێشبینی باران و هه‌وره بروسكه‌ش له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌كرێت.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی پێنجشەممە 27-08-2026 بارستە هەوایەکی فێنک پلەکانی گەرما دادەبەزێنێت. پلەکانی گەرما بە گشتی لە نێوان 2 بۆ 4 پلە نزم دەبنەوە و ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هەڤاڵ سه‌دیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە فێنکترین ناوچەی هەرێم ناحیەی حاجی ئۆمەران دەبێت. بەپێی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان 44 پلە و نزمترین لە حاجی ئۆمەران لە نێوان 28 بۆ 31 پلە دەبێت.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی مژدەی شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکەی بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو ده‌دات و ده‌ڵێت: "بارانبارین و هه‌وره بروسكه به‌شێكی زۆر له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه."
ئەم گۆڕانکارییەی کەشوهەوا دوای شەپۆلی گەرمایه‌كی به‌هێز دێت کە ناوچە جیاوازەکانی کوردستانی گرتبووەوە.