كهشناسی كۆتایی هاتنی 'لووتکەی گەرما' و نزمبوونهوهی پلهكانی گهرمای ڕاگهیاند، گۆڕانکارییەکە لە هەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق زیاتر هەستی پێ دەکرێت.
ئهمڕۆ دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاوی كردهوه، پێشبینی ناکرێت چیتر پلەی گەرمی بگاتە 50 پلەی سیلیزی و له ناوەڕاستی مانگی ئەیلوولی داهاتووشدا پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن ههروهها دهڵێت: "لووتکەی گەرما لە مانگی ڕابردوو بووە."
كهشناسیی عێراق ڕایگهیاندووه، لە مانگی ڕابردوو دا پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە گەیشتنە 52 پلەی سیلیزی، بهڵام لەم هەفتەیەوە پلەکانی گەرما نزمتر دەبن. جگه لهوهش له ناوەڕاستی مانگی داهاتوو گۆڕانکاریی بەرچاو لە هەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق ڕوو دەدات.
لە لایەکی دیکەوە کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشی ئەمڕۆ دووشەممە 24-8-2026ی بڵاو کردەوە و ئاشكرای كرد، كه ئاسمانی زۆربەی ناوچەکان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایی با مامناوەندە.
بهپێی كهشناسی كوردستان، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆمار دەکرێت کە 46 پلەی سیلیزییە. لە حاجی ئۆمەران نزمترین پلەی گەرما تۆمار دەکرێت کە 29 پلەی سیلیزییە.