تیروپشکی زەوییەکانی کەڵەکچی دەست پێدەکات
پایته‌خت میدیا وردەکاریی دابەشکردنی زەوییەکانی ناحیه‌ی كه‌ڵه‌كچی بڵاو دەکاتەوە.
وا بڕیاره سبه‌ی تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر 1365 فەرمانبەری ناحیەی کەڵەکچی دەست پێ‌بکات و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی ناحیه‌كه‌ش ورده‌كاریی پرۆسه‌كه بۆ پایته‌خت میدیا ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ ئه‌ندازیار تاجه‌دین ته‌حسین، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی ناحیه‌ی كه‌ڵه‌كچی به پایته‌خت میدیای ڕاگه‌یاند، سبه‌ی پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر 1365 فه‌رمانبه‌ری ناحیه‌ی كه‌له‌كچیدا ده‌ست پێده‌كات، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی زه‌وی نیشته‌جێبوونه بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی تا ئێستا سوودمه‌ند نه‌بوونه.
ناوبراو ئاشكرای كرد، سبه‌ی دابه‌شكردنی پاكێجی زه‌وی بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی ناحیه‌ی كه‌ڵه‌كچی به ڕێگه‌ی تیروپشك ئه‌نجام ده‌درێت.
شایانی باسه، ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌پێی بڕیاری ژماره 242ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه كه له 27ی ئازاری 2024 ده‌رچووه و تێیدا مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری ڕاسپاردووه بۆ دابینكردنی زه‌وی بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی حكوومه‌ت كه پێشتر زه‌وییان وه‌رنه‌گرتووه.
دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران یه‌كێكه له پڕۆژه نیشته‌جێبوونه گرنگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پاش ساڵانێكی زۆر له ڕاوه‌ستانی ئه‌م پڕۆسه‌یه، دووباره ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه، تا ئێستاش له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر سوودمه‌ند بوونه.