Banner
پایتەخت

250 دینار لە نرخەکەی بەرزکراوەتەوە

250 دینار لە نرخەکەی بەرزکراوەتەوە
کورتە

: وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەبارەی بەرزبوونەوەی کرێی پاس لە هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات.

لە دوێنێوە لە چوار هێڵی گواستنەوەی شاری هەولێر، نرخی پاس 250 دینار بەرزکراوەتەوە، وەزارەتی گواستنەوە و سەندیکای گواستنەوەی هەولێریش هۆکاری گۆڕانکارییەکە بۆ گرانی بەنزین دەگەڕێننەوە.

ئەمڕۆ دیلان ڕەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر کەرتی گواستنەوەی گشتی دروست کردووە، شۆفێرانی پاس بەهۆی کڕینی بەنزین بە نرخێکی گران، نەیاندەتوانى بە نرخەکەی پێشوو بەردەوام بن.

دیلان ڕەشاد ئاماژەی بەوە کرد، وەزارەت ئاگاداری ئەم گۆڕانکارییەیە و بڕیارەکەش لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانە، تاوەکو هێڵەکانی گواستنەوە بە تەواوەتی ڕانەگیرێن و کێشەی هاتووچۆ دروست نەبێت.

لە لایەکی دیکەوە، سەید زەکەریا، سەرۆکی سەندیکای گواستنەوەی پارێزگای هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئەم بەرزکردنەوەیە لە دوێنێوە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام سەرجەم هێڵەکانی شاری هەولێر ناگرێتەوە، بەڵکو تەنها 4 هێڵی دیاریکراوە.

سەرۆکی سەندیکای گواستنەوەی پارێزگای هەولێر ڕوونیکردەوە، بڕیارەکە کاتییە و لەگەڵ ئاساییبوونەوەی نرخی بەنزیندا، نرخی گواستنەوە لەو 4 هێڵەشدا دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی پێشتری خۆی کە 750 دینار بوو.

29 تەمموز 2026 15:53
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026