ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاشكرا بوو
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران؛ مووچه و سووته‌مه‌نی له پێشینه بوون.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی كۆبووه‌وه و تێیدا جه‌ختی له پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم، دابینكردنی شایسته داراییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سووته‌مه‌نی و كاره‌با كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌و كارانه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیدی بۆ سه‌ر ئاسایش و ژیانی هاووڵاتییان ده‌زانن.
حكومه‌ت دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێم هه‌میشه پاڵپشتی ئاشتی و گفتوگۆ بووه و نابێت په‌لكێشی هیچ ئاڵۆزییه‌كی ناوچه‌یی بكرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كێشه‌ی كه‌میی به‌نزین و غاز تاوتوێ كرا و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ڕا‌سپێردرا هه‌موو هه‌نگاوێك بگرێته به‌ر بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان و ڕێگریكردن له قۆرخكاری، تاوه‌كو هاووڵاتییان به نرخێكی گونجاو ده‌ستیان به سووته‌مه‌نی بگات.
هه‌روه‌ها باس له مافی ده‌ستووریی هه‌رێم كرا بۆ وه‌رگرتنی به‌شی خۆی له نه‌وتی ناوخۆیی عێراق به‌پێی ژماره‌ی دانیشتووان.
سه‌باره‌ت به بودجه‌ی ساڵی 2027، وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و پلاندانان ڕاسپێردران كه تێڕوانینێكی یه‌كگرتوو ئاماده بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و له‌مپه‌ره یاساییانه لاببرێن كه ده‌بنه هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
حكومه‌ت جه‌ختی كرده‌وه كه ده‌بێت شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم وه‌ك هه‌موو ناوچه‌كانی تری عێراق دابین بكرێن و هه‌رێم پشكی خۆی له قه‌رز و به‌خشینه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌ربگرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌رێمی كوردستان ساڵانێكه ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی بڕینی بودجه و دواكه‌وتنی شایسته داراییه‌كان ده‌بێته‌وه كه په‌یوه‌ندیی به جێبه‌جێكردنی یاساكانی بودجه‌ی فیدراڵ و كێشه‌كانی نه‌وته‌وه هه‌یه.