هۆشداری بهپهله دهدرێته شۆفێران
مۆبایل و پاوەربانک لە ناو ئۆتۆمبێل جێ مەهێڵە؛ بەرگریی شارستانی ههولێر مەترسییهكان ئاشكرا دهكات.
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە وەرزی هاویندا، مەترسییەکانی سووتانی ئۆتۆمبێل بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکەن، ئەمەش وای کردووە لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێنماییی خێرا بۆ شۆفێران بڵاو بکەنەوە.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، گەرمبوونی بزوێنەر بەهۆی پەککەوتنی سیستەمی ساردکەرەوە و کەمیی ئاوی ڕادێتەر یەکێکە لە هۆکارە هەرە باوەکانی سووتانی ئۆتۆمبێلە.
ئاماژەی بەوەش داوه، دزەکردنی بەنزین یان ڕۆن لەسەر بەشە گەرمەکانی مەکینە و کێشەی وایەرمەنی و پریشکی کارەبایی، دەبنە هۆی داگیرساندنی خێرای ئاگر لەناو ئۆتۆمبێلدا.
بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆشداریی تووند دەداتە شۆفێران، کە لە وەرزی هاویندا ماددە گڕگرتووەکانی وەک چەرخ، بۆن، بوتڵی بەتاڵ، پاوەربانک و مۆبایل لە ژێر تیشکی ڕاستەوخۆی خۆردا لە ناو ئۆتۆمبێلەکانیاندا جێ نەهێڵن، چونکە مەترسیی گەورەی تەقینەوەیان لێ دەکرێت.
بهپێی بڵاو كراوهكه، شۆفێران پێویستە هەمیشە بوتڵی ئاگرکوژێنەوەی دەستییان پێ بێت و لە کاتی هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا پەیوەندی بە ژمارەکانی 115 یان 125 بکەن.
ئهمه لهكاتێكدایه، تهنیا له مانگی تهمموزی ئهمساڵدا زیاتر له 23 ئۆتۆمبێل له پارێزگای ههولێر سووتاوه. ههروهها ساڵانە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان، ڕووداوەکانی سووتانی ئۆتۆمبێل بەهۆی کەمیی پشکنینی خولی و جێهێشتنی کەلوپەلی مەترسیدار زیاد دەکات.