کۆتایی بە قەیرانی بەنزین دێت
لێژنەیەکی باڵا کۆ دەبێتەوە و چارەسەری بنەڕەتی بۆ نرخی بەنزین دەدۆزێتەوە.
لێژنەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێم بۆ دۆزینەوەی چارەسەری خێرا بۆ گرفتی سووتەمەنی کۆ دەبێتەوە و بڕیارە زنجیرەیەک ڕێکاری نوێ بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی سەر بەنزینخانەکان ڕابگەیەنێت.
وا بڕیاره، ئێوارەی ئەمڕۆ لێژنەیەکی حكومهتی ههرێمی كوردستان لە ئاستی باڵا کۆ ببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی گرفتی بەنزین و چۆنیەتیی چارەسەرکردنی.
چاوەڕێ دەکرێت دوای کۆبوونەوەکە چەند ڕاسپاردە و بڕیارێکی نوێ دەربکرێن کە ببنە هۆی چارەسەرکردنی قەرەباڵغی و دابینکردنی بڕی پێویستی سووتەمەنی بۆ شۆفێران لە ڕۆژانی داهاتوودا.
ئهمه لهكاتێكدایه، ههرێمی كوردستان رۆژانه پێویستی به 6 ملیۆن لیتر بهنزینه بۆ پڕكردنهوه و دابینكردنی پێداویستی سووتهمهنی شۆفێران.