Banner
پایتەخت

سەدان کەس تاوانیان کردووە

سەدان کەس تاوانیان کردووە
کورتە

لەسەر ئاستی عێراق بەغدا و بەسرە لە پێشەنگی تاوانەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤن

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری نوێترین ئاماری تاوانەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، سەرپێچیی نیشتەجێبوون و خۆکوژی تۆمارکراو لە خولی مانگی حوزەیرانی ڕابردووی ساڵی 2026 بڵاوکردەوە.

 

بەپێی ئامارەکانی، سەرۆکایەتی دادگاکانی تێهەڵچوونەوە لە پارێزگاکان 209 کەیسی تایبەت بە تاوانەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤیان تۆمارکردووە، دادگای تێهەڵچوونەوەی بەسرە بە تۆمارکردنی 87 کەیس لە پلەی یەکەمدایە، بەدوای ئەویشدا دادگای کەرخ بە 22 کەیس و دادگای زیقار بە 20 کەیس دێن، لە بەرامبەردا، دادگاکانی تێهەڵچوونەوە لە نەجەف و موسەننا بە تەواوی بەتاڵ بوون لە تۆمارکردنی هەر کەیسێکی لەم شێوەیە.

 

لە دۆسیەی سەرپێچیکردنی یاسای مۆڵەتی نیشتەجێبوونی بیانییان (ژمارە 76ی ساڵی 2017)، کۆی گشتیی 233 کەیس تۆمارکراون، سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا بە 122 کەیس بەرزترین ڕێژەی تۆمارکردووە، پاشان دادگای کەرکووک بە 41 کەیس و دادگای قادسیە بە 19 کەیس دێن. 

 

ئەمە لە کاتێکدایە، دادگاکانی تێهەڵچوونەوە لە 9 پارێزگای (بەسرە، نەینەوا، بابل، زیقار، ئەنبار، سەلاحەدین، میسان، موسەننا، و کەربەلا) هیچ سەرپێچییەکی لەو جۆرەیان تێدا تۆمار نەکراوە.

29 تەمموز 2026 20:01
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026