عالیه نوسهیف سزا درا
وردەکاریی نوێ دەربارەی دۆسیەی عالیە نوسهیف و بڕیاری سزادانی گهیشت.
لە دوای سەلماندنی تۆمەتەکانی عالیە نوسهیف، دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدای کەرخ سزایەکی توندی بەسەر تۆمەتباردا سەپاند.
ئەمڕۆ دەستەی تانەی مەدەنی لە سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدای کەرخ ڕایگەیاند، عالیە نوسهیف جاسم، ئەندامی دەستبەسەرکراوی پەرلەمان کە تۆمەتبارە بە گەندەڵی، پابەند دەکات بە پێدانی قەرەبووی دارایی نوێ بە حسێن یوسف تەمیمی، ڕاوێژکاری یاسایی لە وەزارەتی ناوخۆ.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە حوسێن تەمیمی سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبار تۆمار کرد بەهۆی سوکایەتیکردن و ناوزڕاندنی، لە ئەنجامدا بەهۆی هەبوونی بەڵگەی حاشاهەڵنەگر، دادگا سکاڵاکەی پەسەند کرد و ئەم بڕیارەی بەرامبەر تۆمەتبار دەرکرد.
ئەم دۆسیەیە دوای ئەوە هات کە حوسێن یوسف تەمیمی بەپێی بڕیاری دادگا، ئەرکی دەستبەسەرکردنی کوڕی برای عالیە نوسهیفی لە کاتی تاواندا جێبەجێ کردبوو، لە بەرامبەردا عالیە نوسهیف لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا تانەی لێ گرت و سوکایەتی و بێڕێزیی پێ کرد.
عالیە نوسهیف جاسم، سیاسەتمەدارێکی عێراقی و ئەندامی پەرلەمانی عێراقە لەسەر کوتلی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشوو، چەندین خول ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران بووە، لە 28ی حوزەیرانی 2026 بە فەرمانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەڵمەتی بەرەبەیاندا بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کرا.