هەولێر کەمپی مەشق و ڕاهێنان لە پیرمام ئەنجام دەدات
سێ یاریی گەورە لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری چاوەڕێی هەولێر دەکات
یانەی وەرزشی هەولێر بۆ ئامادەسازییەکانی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق و خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداوی 2026، کەمپێکی مەشق و ڕاهێنانی چڕ لە پیرمام دەست پێدەکات و بڕیارە سێ یاریی دۆستانەش لە شاری هەولێر ئەنجام بدات.
ئەمڕۆ سهرچاوهیهكی ئاگادار به پایتەخت سپۆرتی ڕاگەیاند، شاندی تیپی تۆپی پێی یانەی هەولێر بەرەو پیرمام بەڕێکەوتووە بۆ سازدانی کەمپێکی 10 ڕۆژە.
بهپێی زانیارییهكانی پایتهخت سپۆرت، بڕیار بوو یانەکە گەشتی وڵاتی تونس بکات، بەڵام بەهۆی ناجێگیریی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە و مەترسیی داخرانی فڕۆکەخانەکان، پیرمام وەک شوێنی جێگرەوە دیاری کرا.
تیپەکە لە ماوەی کەمپەکەیدا بۆ ئەنجامدانی سێ یاریی دۆستانە دەگەڕێتەوە نێو شاری هەولێر و یارییەکان لەسەر یاریگەی نێودەوڵەتیی فرەنسۆ هەریری بەڕێوە دەچن.
ئەم ئامادەکارییانەی یانەی هەولێر لە کاتێکدایە کە یانەکە وەک نوێنەری عێراق و کوردستان بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداوی 2026 دەکات.