Banner
پایتەخت

ڕاگه‌یه‌ندراوێكی خێرا له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانه‌وه‌

ڕاگه‌یه‌ندراوێكی خێرا له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانه‌وه‌
کورتە

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌سه‌ر به‌نزین كۆبووه‌وه‌ و چه‌ند بڕیارێكی به‌په‌له‌ی ده‌ركرد.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان چەند بڕیارێکی نوێی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی سووتەمەنی و جێگیرکردنی نرخەکانی بەنزین دەرکرد، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ سووککردنی باری دارایی هاووڵاتییان و دابینکردنی پێداویستییەکانی ناوخۆ بە کوالێتییەکی گونجاو.

 

ئەمڕۆ لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه‌، وەزیری سامانە سروشتییەکان سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکانی کرد و تیایدا بڕیار درا بڕی بەنزینی نۆرماڵی پاڵپشتیکراو بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک زیاد بکرێت.

 

وەزارەت لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ زیادکردنی پشکی نەوتی خاوی هەرێم لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە، چونکە لە ئێستادا تەنیا 50 هەزار بەرمیل ڕۆژانە وەردەگرێت کە تەنیا 39.46 لە سەدی شایستە ڕاستەقینەکەیەتی کە دەبێتە 126 هەزار و 700 بەرمیل.

 

به‌پێی بڵاوكراوه‌كه‌، جەخت لە زیادکردنی لێژنەکانی چاودێری بۆ پاراستنی کوالێتی و ئاسانکاری بۆ هاوردەکردنی بەنزین و مەوادە کیمیایییەکان کراوەتەوە.

 

کەرتی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان ماوە ماوە ڕووبەڕووی تەنگژەی کەمیی بەرهەم و بەرزبوونەوەی نرخ دەبێتەوە، کە زۆربەی جار پەیوەندی بە کێشە دارایی و هونەرییەکانی نێوان هەولێر و بەغداوە هەیە سەبارەت بە دابینکردنی نەوتی خاو بۆ پاڵاوگە نێوخۆیییەکان.

 

 

28 تەمموز 2026 15:04
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026