له عێراق پشوو دهبێت و لە کوردستانیش دهوام دهكرێت
هەموو ئەوەی دەربارەی پشووی چلەی ئەمساڵ له عێراق و كوردستان پێویستە بیزانیت.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی یاد و ڕێوڕەسمی چلەی ئیمامی حوسێن، جیاوازی لە نێوان بهغدا و ههولێر لە دیاریکردنی ماوەی پشووە فەرمییەکاندا دروست بووە، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ ڕێکخستنی هاتووچۆی ملیۆنان زیارەتکار.
ئەمڕۆ حکومەتی عێراق بڵاوی کردەوە، ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە، ڕێککەوتی 3 و 4ـی ئاب لە تەواوی پارێزگاکاندا پشووی فەرمییە، بەڵام پارێزگاکانی نەجەف، میسان، دیوانییە و زیقار بڕیاریان دا پشووەکان بۆ زیاتر لە سێ ڕۆژ درێژ بکەنەوە. پارێزگای نەجەف زۆرترین ڕۆژی پشووی دیاری کردووە کە لە 28ـی تەممووزەوە دەست پێ دەکات، لە کاتێکدا پارێزگاکانی تری باشوور ڕۆژی 2ـی ئابیان وەک پشوو بۆ پشووە فەرمییەکەی بەغدا زیاد کردووە.
سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، بەپێی ڕۆژمێری پشووەکان، ڕۆژانی 3 و 4ـی ئاب دەوامی فەرمانگە حکومییەکان ئاسایی دەبێت و پشووەکەی حکومەتی عێراق پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
یادی چلەی ئیمامی حوسێن یەکێکە لە گەورەترین ڕێوڕەسمە ئایینییەکانی پەیڕەوانی مەزهەبی شیعە لە جیهاندا، کە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 22 ملیۆن کەس بۆ ئەو مەبەستە سەردانی شاری کەربەلایان کردبوو.