Banner
پایتەخت

پێویستە دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و پاراستنی ئاسایشی هەرێم بەکاربهێندرێت

پێویستە دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و پاراستنی ئاسایشی هەرێم بەکاربهێندرێت
کورتە

وردەکاری بەیاننامەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق سەبارەت بە هێرشەکەی سعودیە و ئەمریکا بڵاوبوویەوە.

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق سەرکۆنەی تووندی بۆردومانکردنی بارەگاکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەکات و بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی نیشتمانی و یاسا نێودەوڵەتییەکانی دەناسێنێت.

ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ڕایگەیاند، ئەم هێڕش و بۆردوومانکردنەی چەند بارەگایەکی فەرمیی حەشدی شەعبی کە زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە، پێشێلکارییەکی مەترسیداری سەروەریی دەوڵەت و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

 سەرۆکایەتی لە بەیاننامەکەدا دووپاتی کردەوە کە عێراق هەرگیز ڕێگە نادات خاکەکەی بکرێتە مەیدانی یەکلاکردنەوەی ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان یان هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ، چونکە بەغدا پابەندە بە پرەنسیپی هاوسێیەتیی باش.

ئەم بەیاننامە فەرمییەی سەرۆکایەتیی کۆمار هاوکاتە لەگەڵ ئاڵۆزییە ئەمنییەکانی ڕۆژی 29ی تەممووزی 2026 کە تێیدا زنجیرەیەک هێرشی سعودیە و ئەمریکا چەند بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە عێراقدا کردە ئامانج، سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بە هاوشانی لایەنە حکومییەکان و پەرلەمان، هەوڵ دەدات لە ڕێگەی فشارە دیپلۆماسییەکانەوە ڕێگری لە بەئامانجگرتنی وڵاتەکەی بکات.

29 تەمموز 2026 15:23
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026