ڕاستییه‌كانی پشت ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئاشكرا بوو
نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كێتی خه‌ریكی چین؟ دۆسیه‌یه‌كی سه‌یر له شاره‌وانیی سلێمانی.
نه‌وه‌ی نوێ له ڕێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی، سه‌رقاڵی پاره كۆكردنه‌وه‌یه و ده‌یه‌وێت سه‌وزاییه‌كانی ده‌وری گوندی ئه‌ڵمانی و چاڤیلاند بكات به پڕۆژه‌یه‌كی بازرگانی.
ئه‌مڕۆ عه‌لی حه‌مه ساڵح، بڕیارده‌ری ڕه‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی بڵاوی كرده‌وه، پاش ڕێككه‌وتنی سیاسیی نێوان نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كێتی، ده‌ستكراوه به یاساشكێنی بۆ نه‌وه‌ی نوێ، به جۆرێك له ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی سه‌وزاییی گوندی ئه‌ڵمانی كراوه به بازرگانی و سه‌رپێچیی تاوه‌ره‌كانیش كراون به یاسایی.
ناوبراو په‌رده‌ی له‌سه‌ر دۆسیه‌كه لابرد و ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ هه‌وڵ دراوه دۆسیه‌كه تێپه‌ڕێنرێت كه تێیدا سه‌وزاییی ده‌وروبه‌ری چاڤی لاند ده‌كرێته پڕۆژه‌یه‌كی بازرگانی كه پێكهاتووه له 140 دوكان و تاوه‌رێكی بازرگانی له‌سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تری.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی سلێمانی دژی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌نگیان داوه جگه له سه‌رۆكی شاره‌وانی كه پاڵپشتیی ئه‌و یاساشكێنییه ده‌كات.
له كۆتاییدا عه‌لی حه‌مه ساڵح ڕه‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی نه‌وه‌ی نوێ كرد و ڕایگه‌یاند، ئه‌وان پێشتر داوایان له خاوه‌ن پشكه‌كان ده‌كرد سكاڵا بكه‌ن، كه‌چی ئێستا وه‌ڵامی ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژاره ناده‌نه‌وه و دۆسیه‌ی قه‌رز و پاره‌ی كاره‌باكه‌شیان وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.