Banner
پایتەخت

ترەمپ: گرووپە چەکدارەکانی عێراق سەقامگیریی ناوچەکەیان تێکدابوو

ترەمپ: گرووپە چەکدارەکانی عێراق سەقامگیریی ناوچەکەیان تێکدابوو
کورتە

سەرۆکی ئەمریکا هۆکاری هێرشەکانی سەر حەشدی شەعبی ئاشکرا کرد.

دوای هێرشە مووشەکییەکانی سعودیە و ئەمریکا بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق، سەرۆکی ئەمریکا بێدەنگیی شکاند و لەسەر ئەم بابەتە کۆمەڵێک ڕوونکردنەوەی دا.

ئەمڕۆ کەناڵی فۆکس نیوز لە زاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڵاویکردەوە، گرووپە چەکدارەکانی عێراق (حەشدی شەعبی) ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکەیان تێکدابوو، ئاماژەی بەوەش کرد کە هێرشەکانی سعودیە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی بەغدا ئەنجام درابوون.

کەناڵی فۆکس نیوز ئاشکرای کردووە کە سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنی داوە "زۆر بە تووندی" هێرش بکاتە سەر ئێران؛ ئەمەش وەک وەڵامدانەوەیەک دێت بۆ ئەو هێرشە مووشەکییانەی کە ئێران لە ڕێگەیەوە بنکەکانی ئەمریکای لە ئوردن کردە ئامانج.

ئەمشەو هەردوو وڵاتی سعودیە و ئەمریکا هێرشی مووشەکییان کردە سەر کۆمەڵێک بارەگای گرووپە چەکدارەکانی عێراق (حەشدی شەعبی) لە ناوچە جیاوازەکانی عێراقدا، بەپێی زانیارییەکانی حەشدی شەعبیش، تا ئێستا 20 سەرباز گیانیان لەدەست داوە و 32ی دیکەشیان بریندارن.

29 تەمموز 2026 16:38
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026