Banner
پایتەخت

هادی عامری: ئەمریکا هەوڵدەدات ئاڵۆزی و جەنگ لە ناوچەکەدا بنێتەوە

هادی عامری: ئەمریکا هەوڵدەدات ئاڵۆزی و جەنگ لە ناوچەکەدا بنێتەوە
کورتە

ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر سەرکۆنەی تووندی هێرشەکەی سعودیە و ئەمریکا دەکات

ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر سەرکۆنەی تووندی هێرشەکەی هێزەکانی سعودیە بە پاڵپشتیی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی دەکات و بە بەزاندنی ئاشکرای سەروەریی خاکی عێراق ناوی دەبات.

ئەمڕۆ هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر ڕایگەیاند، هێرشی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سعودیە بۆ سەر خاکی عێراق بە پاڵپشتیی ڕاستەوخۆی ئەمریکا، پێشێلکردنی بەڵێنە ئەمنییەکان و هەوڵدانە بۆ دروستکردنی ئاڵۆزی و جەنگ لە ناوچەکەدا.

عامری تیشکی خستە سەر مێژووی سەختی عێراق لەگەڵ تووندڕەویی وڵاتانی دراوسێ و ئاماژەی بەوە دا کە پێویستە دەسەڵاتدارانی بەغدا ڕێوشوێنی یاسایی و دیپلۆماسی بگرنە بەر دژی ئەو لایەنانەی دەستیان لە ڕشتنی خوێنی سەربازانی عێراقدا هەیە.

ڕێکخراوی بەدر یەکێکە لە هێزە سیاسی و سەربازییە دیارەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان لە عێراق و فەرماندەیی چەندین لیوای نێو دەستەی حەشدی شەعبی دەکات، ئەم هەڵوێستە تووندە دوای زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی دێت کە ئەمشەو بنکە جیاوازەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق کردە ئامانج.

29 تەمموز 2026 14:28
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026