عێراق؛ تێکچوونی کارەبا و کاردانەوەی توندی پەرلەمان
ڕۆژی دووشەممە وەزیری کارەبای عێراق وەڵامی هەموو پرسیارەکان لهبارهی قهیرانی كارهبا دەداتەوە.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە مەبەستی لێپرسینەوە لە خراپیی دۆخی وزە و خزمەتگوزارییەکان، بڕیاری بانگهێشتکردنی وەزیری کارەبای دا و بەرنامەی کارەکانی بۆ ئەم پرسە نیشتمانییە گۆڕی.
ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاوی کردەوە، پەرلەمان دانیشتنی ئەمڕۆی خۆی کردووەتە دانیشتنێکی تایبەت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر خراپیی واقیعی کارەبا و خزمەتگوزارییەکان لە سهرجهم شارەکانی عێراقدا.
بەپێی بڕیارەکە، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو وەزیری کارەبا لە پەرلەمان ئامادە دەبێت بۆ ئەوەی وەڵامی پرسیاری نوێنەران بداتەوە دەربارەی تێکچوونی دۆخی کارەبا. هەروەها بەرنامەی کارەکانی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو دواخرا.
کەرتی وزە لە عێراق یەکێکە لە پڕکێشەترین کەرتەکان و ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما، قەیرانی کارەبا دەبێتە سەردێڕی سەرەکیی ناڕەزایەتییەکانی شەقامی عێراقی.