ڕاستیی دەستگیرکردنی بەرپرسە كوردهكه ئاشکرا کرا
وردهكاریی دهستگیر كردنی بهرپرسێكی كورد بههۆی گهندهڵی.
بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی ناحیەی شوان سەر بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، زانیاریی ورد لەبارەی دەستگیرکردنی بەرپرسێکی ئەو ناحیەیە ئاشکرا دەکات و جەخت لە جیاوازیی نێوان فەرمانگەکانی هەرێم و بەغدا دەکاتەوە.
ئەمڕۆ دکتۆرە سوزان، بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی ناحیەی شوان به پایتهخت میدیای ڕاگهیاند، ئەو کەسەی بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کراوە، بەڕێوەبەری پێشووی ڤێتێرنەریی شوان سەر بە حکومەتی فیدراڵیی عێراقە و پەیوەندی بە فەرمانگەکەی ئەوانەوە نییە کە سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووه، لە ناحیەی شوان دوو فەرمانگەی ڤێتێرنەری هەن؛ یەکێکیان سەر بە هەرێمە و لە ساڵی 2004ەوە خزمەتگوزارییەکانی بەخۆڕایی پێشکەش دەکات، ئەوەی تریش سەر بە بەغدایە و بەڕێوەبەرەکەی بە تۆمەتی وەرگرتنی پارە لە ئاژەڵداران و هەدەردانی بڕی 75 ملیۆن دیناری مانگانە لە لایەن دەستەی دەسپاکی و ئاسایشی نیشتمانییەوە دەستگیر کراوە.
ئهمه لهكاتێكدایه، ئهمڕۆ بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی کەرکووک کە لە نەتەوەی عەرەبە، لەگەڵ بەڕێوەبەری پێشووی ڤێتێرنەریی ناحیەی شوان کە کوردە، بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کران.
ناحیەی شوان لە پارێزگای کەرکووک بەهۆی هەڵکەوتە ئیدارییەکەیەوە، چەندین فەرمانگەی هاوتای تێدایە کە بەشێکیان سەر بە حکومەتی فیدراڵیی عێراق و بەشەکەی تریان سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستانن.