Banner
پایتەخت

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات
کورتە

کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی کێشە بۆ بەرهەمهێنانی ئاو دروست دەکات.

کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی کاریگەری نەرێنی لەسەر بەشێک لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی ئاو لە شاری هەولێر دروست کردووە و پێشبینی دەکرێت کاتی دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتییاندا کەم ببێتەوە.

ئەمڕۆ ڕابەر حوسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێکە کەمبوونەوەی کارەبا کاریگەری لەسەر چەند وێستگەیەکی ئاو دروست کردووە و ئەگەر هەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەم کاریگەرییە زیاتر دەربکەوێت.

 
بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر دڵنیایی دا کە ئەم دۆخە نابێتە هۆی گۆڕانکاری لە خشتەی سەرەکی دابەشکردنی ئاو بەسەر گەڕەکەکاندا، بەڵکو تەنها کاتژمێرەکانی پێدانی ئاو لە ماوەی 24 کاتژمێردا کەمتر دەکاتەوە.

سیستمی دابەشکردنی ئاو لە هەولێر بە جۆرێکە کە 60%ـی گەڕەکەکان ڕۆژانە ئاویان پێدەگات و بەشەکەی تریش بە شێوازی ڕۆژێک نا ڕۆژێکە.

ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، ئاستی بەرهەمهێنانی گاز کەم بووەتەوە و ئەمەش بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی کەم کردووەتەوە.

19 تەمموز 2026 17:45
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026