729 ئهفسهر پلهیان بهرز كرایهوه
فەرمانی سەرۆکی حکومەت بۆ ئەفسەران چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ڕێکخستنی کاروباری کارگێڕی و پاراستنی مافی شایستەبوونی کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان، بڕیارێکی گرنگی دەربارەی پلەبەرزکردنەوەی سەدان ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆ دەرکرد.
ئەمڕۆ ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمیی ژمارە 165 و لەسەر فەرمانی سهرۆكوهزیران مەسرور بارزانی فەرمانی پلەبەرزکردنەوە بۆ 729 ئەفسەری سەر بە میلاکی وەزارەتی ناوخۆ دەرچوو.
له بڵاو كراوهكه هاتووه، ئەم بڕیارە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەگرێتەوە و وەک خشتەی پلەبەرزکردنەوەی مانگی تەممووزی ساڵی 2025 هەژمار کراوە. پرۆسەکە بەپێی ماددەی 10 لە یاسای ڕاژە و خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی فیدراڵیی ژمارە 18ی ساڵی 2011 جێبەجێ کراوە، کە لە هەرێمی کوردستان بەرکارە.
بەپێی زانیارییهكان، ڕێکەوتی شایستەبوونی ئەم ئەفسەرانە دەگەڕێتەوە بۆ 14-7-2025 و فەرمانەکەش لە ڕۆژی دەرچوونیەوە واتە 23-7-2026 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. وەزیری ناوخۆ بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە تەواوی ئەفسەران کردووە و هیوای بەردەوامیی بۆ خواستوون لە خزمەتکردنی نیشتماندا.
پلەبەرزکردنەوەی خولیی ئەفسەران یەکێکە لە پایە گرنگەکانی هاندانی هێزەکانی ناوخۆ بۆ بەردەوامبوون لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.