ناوەڕۆکی سەردانەکەی زهیدی بۆ ئێران ئاشکرا كرا
ئاو، غاز و کارەبا؛ مەلەفە قورسەکانی زەیدی لەسەر مێزی گفتوگۆکانی ئێران.
سەرۆکوەزیرانی عێراق بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەندین مەلەفی گرنگی ئەمنی و ئابووری و گەیاندنی پەیامی دیپلۆماسی بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، گەیشتە تاران.
ئەمڕۆ حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی و لەسەرۆکایەتیی وەفدێکی باڵای وەزاری، بەرەو تارانی پایتەختی ئێران بەڕێ کەوتووە.
عەبوودی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم سەردانە جەخت لەسەر لێکتێگەیشتنە ئابوورییەکان لە بوارەکانی گواستنەوە، پیشەسازی، دارایی و مەلەفەکانی وزە، غاز و ئاو دەکاتەوە.
هەروەها وتەبێژی حکومەت ئەوەی خستە ڕوو کە وەفدی عێراق پەیامی تایبەتی بۆ بەهێزکردنی چارەسەرە دیپلۆماسییەکان پێیە، چونکە عێراق دەیەوێت وەک نێوەندگیرێکی هاوسەنگ ڕۆڵ ببینێت بۆ کەمکردنەوەی ئاستی قەیرانەکان و ڕەخساندنی کەشێکی ئارام بۆ گەشەی ئابووریی ناوچەکە.
ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە بارودۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و عێراق هەوڵ دەدات لە ڕێگەی دەسپێشخەرییە دیپلۆماسییەکانیەوە ململانێ هەرێمییەکان خاو بکاتەوە.