Banner
پایتەخت

لینكی ناونووسینی حاجییان كارا كرا

لینكی ناونووسینی حاجییان كارا كرا
کورتە

گۆڕانکاری لە پڕۆسەی ناونووسینی حاجییاندا کرا؛ وردەکاریی مه‌رجه‌كان لێرەیە.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پڕۆسەی ناونووسینی هاووڵاتییانی بۆ فەریزەی حەجی ساڵانی 2027 و 2028 بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێکرد.

 

ئەمڕۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان و فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، لینکی ناونووسین لە ژێر ناونیشانی دەروازەی حەج کارا کراوە. ئەم پڕۆسەیە لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستیێکردووە و بۆ ماوەی 15 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 

له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كرا، كه‌ ئەو کەسانەی ساڵی ڕابردوو ناویان تۆمار کردبوو و چانسیان نەبووە، دەتوانن ئەمساڵ بە شێوەیەکی ئاسانتر دووبارە ناوی خۆیان پڕ بکەنەوە.

 

بەپێی ڕێنمایییەکان، ناونووسین بە خۆڕایییە و تەنیا بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت. مەرجە ئەو کەسانەی ناوی خۆیان تۆمار دەکەن تەمەنیان لە سەرووی 25 ساڵ بێت. بەڵام بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی 40 ساڵە و کێشەی تەندروستییان هەیە یان بەساڵاچوون، ڕێگە دەدرێت کەسێکی یاوەر تەمەنی لە خوار 25 ساڵ بێت بۆ هاوکاریکردنیان لە کاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی حەجدا.

 

ئەم سیستمە نوێیە بۆ ئاسانکاریی زیاتری هاووڵاتییان پەرەی پێ دراوە تاوەکو بەبێ سەردانیکردنی فەرمانگەکان ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

21 تەمموز 2026 12:52
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026