Banner
پایتەخت

ئەم شوێنە فێنکترین ناوچەی کوردستانە

ئەم شوێنە فێنکترین ناوچەی کوردستانە
کورتە

ناوچەیەکی شاخاویی کوردستان نزمترین پلەی گەرمای تۆمار کردووە.

لەنێو بەرزبوونی پلەکانی گەرمای شارەکانی هەرێم، حاجی ئۆمەران فێنکترین کەشوهەوای تۆمار کردووە، بەپێی ئامارەکانی کەشناسی جیاوازییەکی زۆر لە نێوان کەشوهەوای ئەم ناوچەیە و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستاندا هەیە.

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی، ئەمڕۆ و سبەی هەینی ئاسمانی هەرێم بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند لە نێوان 10 تا 20 کیلومەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و ئاراستەکەی بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە بەشێکی زۆری شار و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم، حاجی ئۆمەران وەک فێنکترین ناوچە تۆمار کراوە؛ بە جۆرێک بەرزترین پلەی گەرما لەو ناوچەیە لە نێوان 30 تا 31 پلەی سیلیزیدایە، لە کاتێکدا لە گەرمیان گەرما تا 47 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.

حاجی ئۆمەران ناوچەیەکی شاخاویی سەر سنووری هەرێمی کوردستانە و بەهۆی بەرزیی شوێنەکەی لە ئاستی دەریاوە، بە فێنکترین ناوچەی هەرێم لە وەرزە گەرمەکاندا هەژمار دەکرێت و هەمیشە نزمترین پلەکانی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت.

23 تەمموز 2026 11:39
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026