حەج و عومرە هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان
8000 خوازیاری فهریزهی حهج، تهنها لە 48 کاتژمێردا ناوی خۆیان تۆمار کردووه.
پرۆسەی ناونووسین بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە هەرێمی کوردستان لە لایەن هاووڵاتییانەوە پێشوازییەکی بەرفراوانی لێ کراوە و لە ماوەیەکی کورتدا ئامارێکی بەرچاو لە تۆمارکردنی ناوی خوازیاران تۆمار کراوە.
ئەمڕۆ کاروان ستونی، وتەبێژی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تەنها لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی 8000 کەس ناویان بۆ حەج تۆمار کردووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە پرۆسەی ناونووسین تاوەکوو ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی 2026/5/8 کاتژمێر 12:00ی شەو بەردەوام دەبێت و تا ئێستا پرۆسەکە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوە دەچێت.
وتەبێژی فەرمیی حەج و عومرە ئەوەشی خستە ڕوو، دەروازەی حەج خزمەتگوزارییەکی نموونەیی و بێبەرامبەری حکومەتی هەرێمی کوردستانە و لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمدا خراوەتە خزمەت هاووڵاتیانەوە.
دەروازەی ئەلیکترۆنیی حەج بە مەبەستی ڕێکخستنی کاروباری حاجیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی دیجیتاڵیی مۆدێرن، یەکێکە لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ حاجیانی ماڵی خودا.
ئهمه لهكاتێكدایه، ڕۆژی 21ی تهممووزی 2026، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پڕۆسەی ناونووسینی هاووڵاتییانی بۆ فەریزەی حەجی ساڵانی 2027 و 2028 بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێکرد. ههروهها لینکی ناونووسین لە ژێر ناونیشانی دەروازەی حەج کارا کرا.