Banner
پایتەخت

کارەبای مۆلیدە دەبێتە 24 كاتژمێری

کارەبای مۆلیدە دەبێتە 24 كاتژمێری
کورتە

تەواوی زانیارییه‌كان لەسەر نرخی ئەمپێر و كاتژمێره‌كانی کارەبا لە هەولێر و خشتەی نوێی کارکردنی مۆلیدەکان بۆ ناوشار و قەزاکان.

پارێزگای هەولێر ڕێکارێکی نوێی بۆ ڕێکخستنەوەی كاتژمێره‌كانی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان و دیاریکردنی نرخێکی جێگیر بۆ هاووڵاتییان گرتە بەر، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ ڕێگریکردن لە پچڕانی وزە و کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی لە کاتی کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانیدا.

 
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، بڕیار دراوە کارکردنی مۆلیدەکان لە ناوشار و قەزا و ناحیەکاندا بە شێوەی 24 كاتژمێری بێت لە کاتی نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا.


بەپێی خشتە نوێیەکە، نرخی هەر ئەمپێرێک بۆ 165 کاتژمێر کارکردن بە 10000 دینار دیاری کراوە، کە ئەم بڕە پارەیە بۆ ماوەی 2 مانگ کۆ دەکرێتەوە. هەروەها جەخت کراوەتەوە کە ئەگەر مۆلیدەکان لەم ماوەیەدا 165 كاتژمێر کار نەکەن، قەرزەکە سفر دەبێتەوە و هیچ بارگرانییەک بۆ هاووڵاتییان دروست نابێت.


ئەنجوومەنەکە لیستی ناوی سەرجەم سەرپەرشتیارانی ناوچە جیاوازەکانی ناو شار و دەوروبەری بڵاو کردەوە تاوەکو هاووڵاتییان لە کاتی هەر سەرپێچییەک یان دابیننەکردنی کارەبا، پەیوەندییان پێوە بکەن. ئەم بڕیارە سەرجەم گەڕەکەکان و قەزاکانی وەک بەحرکە، شەقڵاوە، بنەسڵاوە، خەبات و ناحیەکانی تر دەگرێتەوە.

 
ئەنجومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە کاتی هەر سەرپێچییەکدا پەیوەندی بەم سەرپەرشتیارانەی خوارەوە بکەن:

 
ناوشاری هەولێر:
 
مه‌ریوان ئیسماعیل (سنوری شارەوانی 1): 07504871466
مەولوود ئەحمەد (سنوری شارەوانی 2): 07504301131
فەرمان سلێمان (سنوری شارەوانی 3): 07504842224
کەمال ئەحمەد (سنوری شارەوانی 4): 07514948460
هیوا (سنوری شارەوانی 4): 07504524224
عاسی (سنوری شارەوانی 4): 07507520380
عەبدولسەمەد عەبدولحەمید (سنوری شارەوانی 5): 07504906131
سامان نادر (سنوری شارەوانی 6): 07504557528

 
قەزا و ناحیەکان: 

عومەر (بەحرکە): 07501291177
بەختیار (شاوێس): 07504491871
فەرهاد (کسنەزان): 07504462401
حوسێن (بنەسڵاوە): 07503032427
هەژار (دارەتوو): 07508176607
خالید (مامزاوە): 07504472639
نەجات (شەمامک): 07504446129
پشتیوان (ڕزگاری): 07502177979
ساڵح (خەبات): 07502005670
سەلاح (کەورگۆسک): 07504486056
ساری (قوشتەپە): 07507068886


ئەم بڕیارەی پارێزگای هەولێر دوای پچڕانی کارەبای نیشتمانی دێت کە بەهۆی کێشەیەکی ئەمنی لە کێڵگەی کۆرمۆر دروست بووە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی وزە لە هەرێمی کوردستاندا.

16 تەمموز 2026 19:14
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026