مهسرور بارزانی لهبارهی بهنزینهوه بڕیاریدا
بەنزینی نۆرمال بوو بە 750 دینار و ئەمە مژدەی مەسرور بارزانییە بۆ شۆفێران.
لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی ڕاستەوخۆی سهرۆكوهزیران مەسرور بارزانی، پڕۆسەی کەمکردنەوەی نرخی بەنزین و دابینکردنی سووتەمەنیی هەرزان بۆ هاووڵاتییان چووە بواری جێبەجێکردنەوە، کە ئامانج لێی بنبڕکردنی قۆرخکاری و کەمکردنەوەی بارگرانیی داراییە لەسەر شۆفێران.
ئەمڕۆ پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، دوابەدوای فەرمانی سهرۆكوهزیران مەسرور بارزانی پارێزگاری هەولێر فەرمانی کارگێڕیی ژمارە 1350ی دەرکرد بۆ پێکهێنانی لێژنەیەکی باڵا بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی نرخ و کوالێتیی بەنزین لە هەموو وێستگەکاندا.
بەپێی بڕیارە نوێیەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، نرخی لیترێک بەنزینی نۆرمال بۆ 750 دینار و بەنزینی نۆرمالی بازرگانی بۆ 850 دینار کەم کرایەوە. وێستگەکان پابەند دەکرێن بە جێبەجێکردنی ئەم نرخە و هەر سەرپێچیکارێک ڕووبەڕووی سزای توند و داخستن دەبێتەوە.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی مەسرور بارزانی و کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان و ڕێکخستنەوەی بازاڕی سووتەمەنی بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندیی گشتی و شۆفێراندا بێت.