Banner
پایتەخت

یەک هیوا بۆ ڕزگارکردنی کەرکەدەن ماوە

یەک هیوا بۆ ڕزگارکردنی کەرکەدەن ماوە
کورتە

کەرکەدەنێکی کێوی دەبێتە دایکی منداڵی شووشە و هه‌وڵێكی كه‌موێنه‌ی زانایان بۆ پاراستنی ئه‌م ئاژه‌ڵه‌ ده‌گمه‌نه‌ ده‌ستیپێكرد

زانایانی بواری ژینگەپارێزی لە ئیندۆنیزیا لە هەوڵێکی كه‌موێنه‌دان بۆ ڕزگارکردنی دەگمەنترین جۆری کەرکەدەن لە جیهاندا لە فەوتانی یەکجاری، ئەوەش لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پیتاندنی دەستکرد یان منداڵی شووشە. ئەم هەوڵە زانستییە وەک دوایین هیوای ئەم جۆرە دەگمەنە دەبینرێت کە تەنیا دوو مێینەیان لە تەواوی جیهاندا ماوەتەوە.

 

ماڵپەڕی جەزیرە بڵاوی کردەوە، دەسەڵاتدارانی ئیندۆنیزیا هەوڵەکانیان چڕ کردووەتەوە بۆ گرتنی دوایین کەرکەدەنی بۆرنیۆی کێوی بە ناوی پاری بۆ ئەوەی هێلکەکانی وەربگرن و لە تاقیگەدا بیپیتێنن. پاری تەنیا هیوایە بۆ بەردەوامبوونی ئەم سلالەیە، چونکە مێینەکەی تر کە ناوی پاهووە، بەهۆی تەمەن و باری تەندروستییەوە نەتوانراوە سوودی لێ وەربگیرێت.

 

زاناکان پلانیان هەیە هێلکەکانی پاری بە تۆوی کەرکەدەنی سوومەتری بپیتێنن، چونکە ئەم دوو جۆرە لە یەک بنەماڵەن. هەروەها بەرنامەیەکی تریش بۆ کلۆنکردن لە ڕێگەی نموونەی پێست و پووک ئامادە کراوە ئەگەر پیتاندنە دەستکردەکە سەرکەوتوو نەبێت.

 

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی بۆ پاراستنی کەرکەدەن، لە ئێستادا کەمتر لە 50 دانە لە کەرکەدەنی جاڤی و سوومەتری لە سروشتدا ماونەتەوە کە هەموویان لە ناو خاکی ئیندۆنیزیادان.

 

13 تەمموز 2026 11:48
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026