تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی کارەبای هەولێر گرفتی تەکنیکیی وێستگەی (132KV)ی نووسەرانیان چارەسەر کرد و سەرجەم فیدەرەکانی وێستگەکەیان خستەوە کار، بەمەش دوای پێنج ڕۆژ لە پچڕانی، کارەبا بۆ هەزار بەشداربووی سنوورەکە گەڕایەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی کارەبای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 7:18 خولەک دوای ماندووبوون و هەوڵێکی زۆری تیمەکانی کێبڵاتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە، توانرا بە سەرکەوتوویی تەواوی کێشە و گرفتەکانی وێستگەکە چارەسەر بکرێن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو، دوای ئاساییبوونەوەی دۆخی وێستگەکە، سەرجەم فیدەرەکان پێکراونەتەوە و پچڕانی کارەبا لەسەر هاوبەشان کۆتایی پێ هات، بەوەش ڕۆشنایی بۆ هەزار بەشداربووی سنووری وێستگەی نووسەران گەڕاوەتەوە.